نێچیرڤان بارزانی: خه‌ریكه ده‌گه‌ینه قۆناغی چاره‌كردنی كێشه‌كان

هەولێر-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستاندا سوپاسی خۆراگری بەلێندەران و کۆمپانیاکانی کرد و دووپاتی کردەوە، خه‌ریكه ده‌گه‌ینه قۆناغێك كه كێشه‌كان چاره بكه‌ین.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٣١-٥-٢٠١٥، به سه‌رۆكایه‌تیی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ساز كرا.
له سه‌ره‌تا‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كێشه و گرفته‌كانی به‌ڵێنده‌ر و كۆمپانیاكانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه گشتییه‌كان به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن (عه‌لی سندی) وه‌زیری پلاندانانه‌وه خرانه ڕوو، تیایدا تیشكی خسته سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه و گرفته‌كان و چه‌ندین پێشنیاری بۆ چاره‌كردنیان پێشكه‌ش كرد كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه، ئاماده كراون و به وردی گرینگی به ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌كان و ئه‌وله‌ویات بۆ چۆنیه‌تیی چاره‌كردنیان دراوه.
دوای گفتوگۆ و پێشكه‌شكردنی چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه، وێڕای سوپاسكردنی به‌ڵێده‌ران و كۆمپانیاكان كه له‌م قه‌یرانی داراییه‌دا به‌رگه‌یان گرتووه، سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئاماده كراوه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌توانێ باشتر به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت دابنێت و ڕایگه‌یاند، خه‌ریكه ده‌گه‌ینه قۆناغێك كه كێشه‌كان چاره بكه‌ین و ئه‌م ڕاپۆرته‌ش زۆر هاوكار و وه‌ك نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك ده‌بێت بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان، پرۆسه‌ی بڕیاردانیش ئاسان ده‌كات.
پاشان (پشتیوان سادق) وه‌زیری په‌روه‌رده، ڕاگه‌یه‌نراوی كۆڕبه‌ندی جیهانیی په‌روه‌رده‌ی ساڵی ٢٠١٥ی خسته ڕوو، كه له‌ژێر ناونیشانی گۆڕینی ژیان له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌وه به سه‌رپه‌رشتیی ڕێكخراوی یوونسكۆ ڕۆژانی ١٩ تا ٢٢-٥-٢٠١٥ له كۆریای باشوور ساز كرابوو و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو. تیایدا پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی بیست خاڵ پێشكه‌ش كرد كه بۆ پێشخستنی بواری په‌روه‌رده له‌سه‌ر ئاستی جیهان له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ئاماده كراون و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خاڵه‌كانی په‌سه‌ند كرد كه ده‌كرێ وه‌ك نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ پێشخستنی بواری په‌روه‌ده مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
دوای ئه‌وه (كه‌ریم شه‌نگالی) وه‌زیری ناوخۆ ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی كێشه و داواكارییه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینی له ڕانیه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد كه له ده‌ره‌نجامی سه‌ردانێكدا بۆ سنووری ناوچه‌كه، ئاماده كرابوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه خرایه ڕوو كه زۆر له داواكارییه‌كان جێبه‌جێ كراون و ئه‌وانه‌یشی كه ماون جێبه‌جێ ده‌كرێن.
له دوا بڕگه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (سه‌فین دزه‌یی) سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسێكی ده‌رباره‌ی یاسای مافی ده‌سكه‌وتنی زانیاری له هه‌رێمی كوردستان - ژماره (١١)ی ساڵی ٢٠١٣ پێشكه‌ش كرد كه تا ئێستا نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه به‌پێی مادده‌ی (٢١)ی یاساكه له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێویسته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ، ڕێنماییی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه به ئاسانی، ده‌ربكرێت. له‌مباره‌یه‌شه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا كه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ڕێنماییی تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه ئاماده بكه‌ن.




