رووسیا تانک و چەک بۆ عێراق دەنێرێ.. چاودێریی دابەشکردنەکەی دەکرێ

به‌غدا- KDP.info - ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ڕایده‌گه‌ینێت، ئه‌و چه‌كانه‌ى بڕیار وایه بگاته عێراق، به‌دواداچوونى بۆ ده‌كرێ تا بزانرێ چه‌ند ده‌گات و چۆن دابه‌ش ده‌كرێت و، چه‌ندیشی لێ دەدرێتە پێشمه‌رگه.
ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق(شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "بڕیاره تانك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیى رووسیایى بگاته به‌سڕه، بۆیه له چاودێریكردنى به‌رده‌وامى بابه‌تى ناردنى چه‌كدا‌ین كه ئایا ده‌گات یاخود نا."
(شاخه‌وان عه‌بدوللا) گوتیشى، "بە گه‌یشتنى چه‌ك و تانكه‌كان وه وه‌رگرتنى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراقەوە، چاودێری و به‌دواداچوون ده‌كه‌ین، تا بزانین داخۆ چۆن به‌شى هێزى پێشمه‌رگه‌ى لێ ده‌درێت، چونکە بەشی پێشمەرگەی لی نەدرێ ئەوا هه‌لوێستى تووندمان ده‌بێت."
نه‌شوان به‌رزنجى




