تەقینەوەکەی قامیشلۆ ٨ شەهید و دەیان برینداری لێ کەوتەوە

قامیشلۆ-KDP.info- لە تەقینەوەکەی بنکە تەندروستییەکەی قامیشلۆ، ٨ کەس شەهید بوون و دەیانی دیکەیش بریندار بوون.
چالاکوانانی شاری قامیشلۆ دەڵێن، بە هۆی تەقینەوەکەی بنکە تەندروستییەکەی قامیشلۆوە، هەشت کەسی سڤیل شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەیش بریندار بوون، دەستبەجێیش بۆ نەخۆشخانەی شار گوێزراونەتەوە.
شایەتحاڵانیش دەڵێن، سەعات یازدەی تەواو بوو کە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز هات، کە وا پێدەچوو دنگی تەقینەوەی بەرمیلێکی سووتەمەنی یانیش بوتڵێکی غاز بووبێ کە لە نزیک بنکە تەندروستییەکەی جەرنکی قامیشلۆدا تەقییەوە.




