٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمەریكا هاوكاری و هاوپەیمانەتیی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی "هیوفینگتن‌پۆست"، لەسەردانەكەی (سەرۆك بارزانیدا) بۆ ئەمەریكا، ئەو وڵاتە هاوكاری، دۆستایەتی و هاوپەیمانەتیی خۆیان بۆ كوردستان دووپات كردووەتەوە.

"هیوفینگتن‌پۆست"دوای سەردانەكەی (سەرۆك بارزانی) بۆ ئەمەریكا، چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ (بەیان سامی عەبدولڕەحمان) نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمەریكا لەسەر گرینگیی سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ ئەمەریكا ئەنجام داوە و، تێیدا (بەیان سامی) گوتوویەتی، سەردانەكەی (سەرۆك بارزانی) دووبارە و چەندبارە دووپاتكردنەوەی ئەو هاوپەیمانەتییە بەهێزە بووە كە لە نێوان ئەمەریكا و كوردستاندا هەیە.

لە بەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەدا (بەیان) ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ ئێمە و ئەمەریكا شانبەشانی یەكتری شەڕی داعش دەكەین، لەو شەڕەدا ئەمەریكا ڕێنمایی هەواڵگری و هێرشی ئاسمانی زۆر گرینگ ئەنجام دەدات و، هەروەها پێشمەرگەیش هێزی زەمینین كە ئوستوورەی داعشیان شكاندووە و، پێویستە ئەوەیش بڵێم كە پێشمەرگە چالاكترین هێزی زەمینین لە دژی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

ڕاپۆرتەكە هەروەها باسی سەركەوتوویی هەرێمی كوردستانیشی كردووە لە دوای داگیركردنی عێراقەوە و، پێی وا بووە لەو وڵاتە تێكشكاوەدا كوردستان هەرێمێكی پڕئاسایش و سەقامگیرە و، پێگەیەكی گرینگی ئابوورییشیان بنیاتناوە.

ئاماژەیشی بە ئازایەتیی پێشمەرگە و سیاسەتی دروستی هەرێمی كوردستان داوە كە پێشمەرگە توانیویەتی زۆرینە و نزیكەی هەموو ئەو ناوچانەی خۆی لە دەستی داعش دەربهێنێتەوە و، سەرەڕای ئەو شەڕە داسەپاوەیش، هەرێمی كوردستان سەدان هەزار ئاوارەی ناوخۆی عێراق و سووریایشی پەنا داوە.

و: خالید ئەحمەد
   

هەواڵی پەیوەندیدار