٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا خۆی لە هاوكاریكردنی ئاوارەكان دەدزێتەوە.. هەرێم و رێكخراوەكان دەیانحەوێننەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ئاماژە بە ڕەوشی ئاوارەكانی مووسڵ دەكات و باوەڕی وایە، تا ئێستا حكوومەتی عێراق بۆ هاوكاریكردنیان بە جیددی نەهاتووەتە سەر هێڵ.

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (غەزوان داوودی) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە دوای هاتنی داعش بۆ شاری مووسڵ، ژمارەیەكی یەكجار زۆری خەڵكی شارەكە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، بە جۆرێك لە شاری دهۆك 130 هەزار خێزان و لە هەولێر 76 هەزار خێزانی مووسڵ نیشتەجێن كە پێكهاتەی ئەو ئاوارانەیش بریتییە لە كورد، شەبەك، كاكەیی، عەرەب و مەسیحی".

(داوودی) گوتیشی: "بە داخەوە حكوومەتی عێراق خۆی لە هاوكاریكردنی ئاوارەكان بێدەنگ كردووە، بە جۆرێك ئەو كاتەی ئەو خەڵكە ئاوارە بوون، حكوومەت بڕی یەك ملیۆن دیناری پێ دان، بەڵام ئەمە پارەیەكی ڕەمزییە و بەشی هیچ شتێك ناكات، لەگەڵ ئەوەی كە 23 هەزار خێزان لە دهۆك و 40 هەزار و 80 خێزان لە شاری هەولێر لەو پارەیە بێبەش بوون ".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ئەوەیشی خستە ڕوو، تا ئێستا حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ئاگایان لە ڕەوشی پەنابەران بووە و لە بودجەی تایبەتی خۆیان خەرجیی ئاوارەكانیان كێشاوە.

كارزان هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار