٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق مانگێك لە پشوودا دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەن نوێنەرانی كۆتایی بە خولی یاسادانانی دووەم هێنا و تا مانگێك لە پشوودا دەبێت.

(د. عەرەفات كەرەم) ئەندامی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەمڕۆ شەممە ساڵێك بەسەر‌ تەمەنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا تێپەڕ دەبێت، بەمەیش وەرزی دووەمی خولی یاسادانانی پەرلەمان تەواو بوو".
(كەرەم) گوتیشی: "لەم وەرزەدا كۆمەڵێك یاسا  پەسەند كران بە تایبەت یاسای بوودجە و پڕۆژەیاسای ڕاگەیاندن كە دوای شەش ساڵە لەم خولەدا‌ پەسەند كرا، بەڵام كۆمەڵێك یاسای گرینگیش مانەوە و نەتوانرا پەسەند بكرێن، هیوادارین لە ساڵی دووەمدا بتوانرێت ئەم یاسایانەیش پەسەند بكرێن، چونكە هەموویان لە بەرژەوەندیی خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستاندان".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران زیاتر ڕوونی كردەوە: "بەپێی دەستوور دەبووایە دوو مانگ لە پشوودا بین، بەڵام كردیان بە مانگێك، ئەمەیش لە بەرژەوەندیی خەڵكی عێراقە كە لەو بارودۆخەدایە، بۆیە تا مانگێكی دیكە لە پشوودا دەبین و ئینجا بۆ ساڵی دووەمی وەرزی یەكەم، دەستبەكار دەبینەوە".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار