كورد بەپێی یاسا مامەڵە دەکات..بەغدا به جیھان دەڵێت پابەندی یاسا نابم

بەغدا -KDP.info- ئەندامێكی ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق ڕایگهیاند، جێبهجێكردنى ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا لە بەرژوەندیی بەغدادایە، چونکە حکوومەتی ئێستای عێراق لەژێر فشاری ئەمەریکا و یوئێن دروست بووە، بۆیە ھەر ھەڵسوکەوتێک بکات چاودێری دەکرێت.
(ئەشواق جاف) ئەندامێكی ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە پێشتر باسمان لەوە کرد کە سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی و وەزیری نەوت بانگهێشتی پەرلەمان بکەین، بەڵام لەبەر ئەوەی لەو چوار ساڵەدا ئەوەی بانگهێشت کراوە بووەتە موزایەدەی سیاسی، بۆیە ویستمان ئەو کێشانە لە ڕێگەی سیاسییەوە چارەسەر بکرێن؛ پێش ئەوەی شاندی ھەرێم بچێتە بەغدا وەزیری نەوت ھاتە ھەرێمی کوردستان و باسی لەوە کرد لەرێگەی گفتوگۆوه ئەو کێشانه چارەسەر دەکرێن."
(جاف) گوتیشی: "ئێستا بەغدا باسى ئهو پاره بڕدراوهى مانگی چوار دهكات و دهڵێ مانگی پێنج بە تەواوەتی بۆ ھەرێمی کوردستانى ڕەوانە دەکەین، چونکە بڕینی ئهو پارەیه نایاسایی بووە."
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی کردەوە، جێبهجێكردنى ئەو ڕێککەوتنە لە بەرژوەندیی بەغدادایە، چونکە بەغدا نەوت لە لوولەنەوتی ھەرێمی کوردستانهوه ھەناردە دەکات و داھاتەکەی بۆ بەغدا دەگهڕێتەوە کە ئەوان پێویستیان پێ ھەیە."
گوتیشی: "ئێستا بەغدا لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدایە و وەکو جاران نییە؛ ئەم حکوومەتە بەفشاری ئەمەریکا و یوئێن دروست بووە و ھەر ھەڵسوکەوتێکی لەژێر چاودێریدایە و، ھەموو وڵاتان چاودێریی دەکەن و، ئێمەش ئێستا بەپێی یاسا مامەڵە دەکەین، بهڵام بەغدا به ھەموو جیهان دەڵێت من پابەندی یاسا نابم."
بڵند ئیبراھیم




