٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور ئەم حەفتەیە چوار جار كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لیژنەی ئامادەكردنی دەستووری هەرێمی كوردستان بۆ ڕاپرسی، دووەم كۆبوونەوەی خۆی ساز كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا لیژنەكە لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی ڕێك كەوتن، لەم حەفتەدا چوار كۆ دەبێتەوە هەتا زووتر دەستوورەکە بۆ ڕاپرسی ئامادە بكات.

(د. فرسەت سۆفی) نوێنەری پارتیی دیموكراتی كوردستان، لە لیژنەی ئامادەكردنی دەستووری هەرێمی كوردستان، وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "دووشەممەی ڕابردوو لیژنەی ئامادەكردنی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی پەرلەمان یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ساز كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار درا لیژنەیەكی '٧ كەسە'ی، وەك نوێنەری 7 لایەنی سیاسی هەڵبژاردووە بۆ نووسینەوەی كارنامەی لیژنەكە، كە ئەوانە كارنامەی لیژنەی ئامادەكردنی دەستووری كوردستان بۆ ڕاپرسی دەنووسنەوە."

ئەوەشی ئاشكرا كرد، پێنجشەممەی ڕابردوویش كۆ بووبوونەوە، كۆبوونەوەكە تایبەت بووە بە پەیڕەوی ناوخۆ و شێوازە كاری لیژنەكەم؛ " خۆشبەختانە پەسەندمان كرد و گەیشتینە ئەنجام، كە چەند و چۆن كۆ دەبینەوە؛ بە لای کەمەوە، حەفتەیەک چوار جار كۆ دەبینەوە و، هەر لەم حەفتەیەوە دەست پێ دەکەین."

گوتیشی: "دەستەی سەرۆكایەتی پێك دێت لە سەرۆك و جێگر و بڕیاردەر و بە نۆرە دەبێت؛ هەر 10 ڕۆژ سێ كەس لە فراكسیۆنە جیاوازەكان دێنن ئەو 10 ڕۆژەی یەكەم پارتی سەرۆكایەتیی لیژنەكەی وەرگرتووە، ئەو 7 فراكسیۆنە جارێك سەرۆك دەبێت و، جارێك جێگر، جارێكیش بڕیاردەر."


ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار