بە پێشنیازی حکوومەتی ھەرێمە؛ دیموکرات و پەکەکە دیسان کۆ دەبنەوە

ھەولێر-KDP.info- ھەفتەی رابردوو و بە دەستپێشخەریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان حیزبی دیموکراتی کوردستان و پەکەکە بۆ چارەکردنی کێشەکانیان کۆ بوونەوە، وەهایش بڕیارە ئەم حەفتەیە جارێکی دیکە کۆ ببنەوە.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران(محەممەد ساڵح) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "حەفتەی رابردوو حیزبی دیموکراتی کوردستان و پەکەکە کۆ بوونەوە و تێیدا بڕیار درا، کۆبوونەوەکان بەردەوام بن و کێشەکانی نێوانیان لە رێگەی گفتوگۆوە چارە بکەن، بۆیە وا بڕیارە ئەم حەفتەیەیش جارێکی دیکە و بە بەشداریی حکوومەتی ھەرێم کۆ ببنەوە."
(محەممەد ساڵح) گوتیشی، ئەگەرچی هێشتا رۆژەکە دیاری نەکراوە، بەڵام حکوومەتی ھەرێم بە راوێژ لەگەڵ ھەردوو لایەن وادەیەک دیاری دەکات.
بە گوتەی بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ئێستا دۆخی مەیدانیی هێزەکانیان ئارامە و بەو شێوەیەیش دەمینێتەوە تاوەکو ئەنجامی گفتوگۆکان دەر دەکەون.
بڵند ئیبراھیم




