هه‌رچی له مۆڵگه‌كه‌ى داعش و ده‌ورووبه‌ریشیدا بوون كوژران

رۆژئاوای دیجلە-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕایگەیاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌یه‌كى تیرۆریستانى داعشیان وێران كرد و، گورزێكى وه‌هایان لێ دان كه كۆی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی تێیدا بوون كاژران.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی مقەدەم (دڵشاد مەولوود) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، سه‌عات 04:30، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى سوپاى هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌یه‌كى تیرۆریستانى داعشیان وێران كرد و، گورزێكى كاریگه‌ریان له تیرۆریستانى داعش وه‌شاند.
(دڵشاد مەولوود) گوتیشى: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیاریی وردى هه‌واڵگرى و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى دووجار بۆردومانى گوندى (وائیلى)یان كرد، كه ده‌كه‌وێته میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله و له باكوورى دووڕێیانى ئاسكى مووسڵ و ناوچه‌ى (كه‌سكێ).
پێوەست بە زیانی تیرۆریستانی داعش‌یش گوتی: "كه له ئاكامى ئه‌و دوو بۆردوومانه‌دا، پێگه‌ى هاوه‌نێك و، مۆڵگه‌یه‌كى تیرۆریستانى داعش خاپوور كراون و سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆریستانه‌ى له نزیك شوێنى بۆردوومانه‌كه‌یش بوون، كوژران.




