عێراق به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ زیاتر له 3 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رز ده‌كاته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابووری ئه‌مه‌ریكایی ئاشكرای كرد، عێراق به‌نیازه له مانگی داهاتووه‌وه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت بۆ زیاتر له 3 ملیۆن به‌رمیل به‌رز بكاته‌وه.
سایتی بلۆمبێگ بڵاویكرده‌وه، عێراق به‌نیازه له مانگی داهاتوه‌وه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ 3 ملیۆن و 75 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا به‌رزبكاته‌وه و ئه‌و ستراتیژه‌ش بقۆزێته‌وه كه رێكخراوی ئۆپێك په‌نای بۆ بردووه كه خۆی له زیاد به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و فرۆشتنی به نرخێكی كه‌متر له نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی ده‌بینێته‌وه، وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی پێكردووه، ئه‌و نه‌وته زیاده‌ی رۆژانه عێراق به‌رهه‌می ده‌هێنێت ده‌گاته نزیكه‌ی 800 هه‌زار به‌رمیل.
جێگه‌ی باسه له مانگی كانونی دوه‌می ئه‌مساڵدا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، رۆژانه توانای به‌رهه‌مهێنانی نزیكه‌ی 3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان هه‌یه و داهاتی ئه‌و نه‌وته فرۆشراوه‌ش گه‌یشتۆته زیاتر له پێنج ملیار دۆلار.




