تا شه‌ست رۆژى تر ته‌واوى ئاواره‌كان ده‌بنه خاوه‌نى كارتى زیره‌ك

دهۆك-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ رایده‌گه‌ینێت پرۆسه‌ى ناونووسینى ئاواره‌كان بۆ كارتى زیره‌ك ( كى كارت ) ده‌ستى پێ كردووه و له‌ماوه‌یه‌كى دیارى كرا‌و ناو نووسین ته‌واو ده‌بێت ده‌شڵێت، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغى له‌سه‌ر وێستگه‌كانى ناونووسین تیمى تر زیاد ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ ( سه‌یدۆ حوسێن تاتانى ) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "پرۆسه‌ى ناونووسینى خێزانه ئاواره‌كان بۆ دروست كردنى كارتى زیره‌ك ( كى كارت ) ده‌ستى پێ كردووه و به‌رده‌وامه، هه‌وڵده‌درێت له‌ماوه‌ى شه‌ست رۆژى تر ئه‌و كاره به‌كۆتا بێت و گشت ئاواره‌كان ببنه خاوه‌نى ئه‌م كارته.
(تاتانى) گوتیشى: "له‌سه‌ره‌دانمان بۆ وێستگه‌كانى ناونووسین بینیمان زۆر قه‌ره‌باڵغى هه‌بوو بۆیه داوامان له خێزانه ئاواره‌كان كرد، قه‌ره‌باڵغى دروست نه‌كه‌ن چونكه هه‌وڵده‌ده‌ین هیچ خێزانێك نه‌مێنێت و هه‌موویان بگه‌ن به مافى خۆیان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ زیاتر گوتى: ،بۆ ئه‌و مه‌به‌ستهش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ و به‌رێوبه‌رى گشتى كۆمپانیاكه بڕیارماندا تیمه‌كان بچنه نێو كه‌مپه‌كان و ناوى خێزانه ئاواره‌كان تۆماربكه‌ن، له‌گه‌ڵ زیاد كردنى چوار تیمى تر بۆ شارى دهۆك و سێ تیمى تر بۆ زاخۆ تا پرۆسه كه به باشى و دوور له قه‌ره‌باڵغى به‌رێوه‌بچێت.
نه‌شوان به‌رزنجى




