سوپاسالار: داعش هه‌رچى چه‌كى قورسه له‌دژى پێشمه‌رگه به‌كارى هێناوه..ناتوانن پێشڕه‌وى بكه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، داعش سه‌رجه‌م چه‌كه قورسه‌كانى له‌دژى پێشمه‌رگه به‌كارهێناوه به‌ڵام تائێستا نه‌یان تیوانیووه میحوه‌رێك له پێشمه‌رگه وه‌ربگرنه‌وه.
سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه فه‌ریق (جه‌مال محه‌مه‌د) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر به‌راوردى شه‌ڕى داعش و پێشمه‌رگه بكرێت ئه‌وه ده‌بینین كه داعش هه‌رچى چه‌كى قورسى هه‌بوو له‌دژى پێشمه‌رگه به‌كارى هێنا كه‌چى نه‌یان توانى شكۆى پێشمه‌رگه له‌هیچ میحوه‌رێك تێكبشكێنن ئه‌و چه‌كانه‌شى داعش له‌دژى پێشمه‌رگه به‌كارى هێنا چه‌كى ده‌وڵه‌تێك بوو هه‌ر له ته‌قاندنه‌وه‌ى تانكى به‌هێزو وه‌شاندنى مووشه‌كى دوورهاوێژ و له‌چه‌ند شوێنێكیش گازى كلۆریان به‌كارهێنا به‌ڵام نه‌یان توانى پێشڕه‌وى بكه‌نه سه‌ر میحوه‌رێكى پێشمه‌رگه."
سوپاسالارى پێشمه‌رگه گوتیشى: "ئێستاش پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌كانى جه‌نگ له ئاماده باشى دایه و هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له‌نێوان پێشمه‌رگه و هێزه ئاسمانییه‌كان دروست بووه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكى له‌ناكاوى داعش".
كارزان هه‌ورامى




