سه‌رحه‌د قادر: چه‌ند گرووپێكى تیرۆرستى ده‌ستگیر كران.. مه‌ترسیدار بوون

كه‌ركووك-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركووك ئاماژه به ئه‌منییه‌تى شاره‌كه ده‌كات و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه، ده‌ستیان كردووه به قه‌ڵاچۆكردنى داعش له كه‌ركووك.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى شارى كه‌ركووك عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوتى: "ده‌ستمان كردووه به لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر گرووپه تیرۆریسته‌كانى شارى كه‌ركووك، له‌ئه‌نجامى زانیارییه‌كانیش له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى رابردوودا چه‌ندین گرووپى تیرۆریستى داعش گیراون كه به‌شێكیان زۆر مه‌ترسیدار بوون، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان هه‌بووه له له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیى داعش بۆ به ئامانجگرتنى هێزى پێشمه‌رگه له‌ناو شارى كه‌ركووك، ئێستایش به‌شێكى زۆرى گرووپه‌كان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و به‌شێكى زۆریان داوا كراون به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر.
(سه‌رحه‌د قادر) گوتیشى: "له‌وه‌ته‌ى پشتێنه‌ى ئه‌منى له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه بۆ كه‌ركووك دروست كراوه، ئارامى بۆ شاره‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ته‌واو كار كراوه بۆ له‌ناوبردنى داعش له شارى كه‌ركووك.''
كارزان هه‌ورامى




