لادانى نوجێفى سیاسى بوو.. ده‌توانێت بچێته دادگاى فیدرال

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات پارێزگارى مووسڵ ده‌توانێت تانه له بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مان بدات و بچێته دادگاى فیدرالى عێراق.
(د.تاریق گه‌ردى) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پێوه‌ست به بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر لادانى (ئه‌سیل نوجێفى) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "دواى بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر لادانى (ئه‌سیل نوجێفى) پارێزگاى مووسڵ، ناوبراو له‌ڕووى یاساییه‌وه ده‌توانێت بچێته دادگاى فیدرالى عێراق و تانه له بڕیاره‌كه بدات.
( گه‌ردى) گوتیشى: "ئه‌و بڕیاره‌ى له‌باره‌ى (نوجێفى) دراوه سیاسى بووه چونكه به‌شێكى زۆرى لایه‌نگرانى (مالیكى) و به‌شێكى سوننه‌كانیش پشگیرى ئه‌و بڕیاره‌یان ده‌كرد هه‌ربۆیه له‌ناو هۆڵى كۆبوونه‌وه له‌ناو سوننه‌كانیش شه‌ڕ ڕوویدا تا ئه‌و كاته‌ى یه‌كتریان به خیانه‌ت تۆمه‌تباركرد".
گوتیشى: "به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانى كوردستانیش پێیان وایه ده‌بێت پێش ده‌نگدان له‌سه‌ر لادانى (نوجێفى) ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كه بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت".
كارزان هه‌ورامى




