٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حاكم قادر: داوا لە بەغدا دەكەین پابەندی ڕێككەوتنەكان بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info- ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، تیشك دەخاتە سەر پەیوەندیی هێزە كوردییەكان و، داوایش دەكات بەغدا پابەندی ڕێككەوتنەكان بێت.

ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان (حاكم قادر حەمەجان) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموركراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە شێوەیەكی گشتی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكەدا وا دەخوازێت سەرجەم هێزە كوردییەكان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بن، بۆیە هەرێمی كوردستان لە بەردەم چەند تەحەدیاتێكدایە و دەبێت سەرجەم هێزەكان ڕووبەڕووی ئەو تەحەدیاتانە ببنەوە".
(حاكم قادر) زیاتر گوتی: "ئەگەر كورد یەكدەنگ و یەكهەڵوێست نەبێت، ئەوا ئەو مێژووەی هەمان هەبووە لە دەستی دەدەین و بەرپرسیارەتیی ئێمەیش لەم قۆناخە گرینگەدا، یەك هەڵوێستییە بەرانبەر بەو ئەركانەی لەسەر شانمانن".
لەبارەی هەڵوێستی بەغدا لەسەر ڕێككەوتنی نێوان خۆی و هەرێمی كوردستانیش، ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئەوەی خستە ڕوو: "ئێمە داوا لە بەغدا دەكەین پابەندی ڕێككەوتنەكان بێت و هەمیشە هەرێمی كوردستان لایەنگری دیالۆگ و دانوستان بووە و باوەڕیشمان بە دیالۆگ هەیە بۆ چارەكردنی گرفتەكان".
ئاماژەیشی دا: "بڕیارە سەردانی شاندەكانی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بەردەوام بن تا دەگەینە دەرئەنجامێك، چونكە ئێمە لە حكوومەت و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا بەشدارین".
پێوەست بە تیرۆریستانی داعشیش گوتی: "هەرێمی كوردستان ڕۆڵی بەهێزی لە لاوازكردنی داعشدا هەیە و پاڵپشتێكی بەهێزیشە بۆ جیهان و عێراقیش تا تیرۆر ڕیشەكێش بكرێت".
كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار