فازڵ نه‌بی: ئه‌و پاره‌یه‌ی ئه‌م مانگه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت بڕێكی باش ده‌بێت

به‌غدا-KDP.info- بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، حه‌فته‌ی دابێ بڕی پاره‌ی هه‌رێم بۆ ئه‌م مانگه دیاری ده‌كه‌ن ده‌شڵێت، حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌م مانگه لەچاو مانگی ڕابردوودا نه‌وتێکی زیاتری له ڕێگه‌ی به‌غداوه هه‌نارده كردووه.
(فازڵ نه‌بی) بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: " كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن ده‌ڕوات و حكوومه‌تی هه‌رێمیش له‌م مانگه‌دا به‌راورد به مانگی ڕابردوو زیاتر نه‌وتی له ڕێگه‌ی به‌غداوه هه‌نارده كردووه."
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی گوتیشى: "ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌م مانگه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی ده‌كه‌ین بڕێكی باش ده‌بێت، له‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له مانگی ڕابردوودا هه‌نارده‌ی كردبوو، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، تائێستا نازانرێت بڕی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌كه چه‌ند ده‌بێت.




