سكرتێر و كارگێڕە تازه‌کانی یه‌كێتیی لاوان، ده‌ست به كاربوون

هەولێر-KDP.info- (عومه‌ر چاوشین) كارگێڕی تازه‌ی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستاندا (ئومێد خۆشناو) و (ئاڤان حەمه‌ساڵح) لەبەر کاری تر، ده‌ستیان لەکار کێشایەوە؛ پاشان (ته‌یموور ته‌یموور) و چه‌ند كارگێڕێكی تازه‌ی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان ده‌ستبه‌كار بوون.
(عومه‌ر چاوشین) كارگێڕی تازه‌ی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان باسی گۆرانكارییه‌كانى یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستانی بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان کرد، له كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستاندا كه به ئاماده‌بوونی (ساسان عه‌ونی) به‌رپرسی ده‌سته‌ی جه‌ماوه‌رییه‌كان و (ئومێد خۆشناو) سكرتێری لاوان و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت و به‌رپرسی ناوه‌نده باڵاكان به‌ڕێوه چوو، دوای شیكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئێستا و تیشك خستنه سه‌ر دوایین پێشهاته‌كان و سه‌ردانه‌كه‌ی (سه‌رۆك بارزانى) بۆ ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا و بارودۆخی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و شه‌ڕی داعش، دواتر هه‌ریه‌ك له (ئومێد خۆشناو) سكرتێر و (ئاڤان حەمه‌ساڵح) كارگێڕی سكرتاریه‌ت به هۆی سه‌رقاڵی به كاروباری تره‌وه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش كرد؛ پاشان (ته‌یموور ته‌یموور) به سكرتێر و هه‌ڤاڵان ( شاخه‌وان عومه‌ر) و (نه‌وزاد فوئاد) و (شه‌مسه‌دین هه‌ركی) و (عه‌بدول ڕه‌حیم شێخۆ) و (شیرین مسته‌فا) و خۆیشمم وه‌ك كارگێڕی تازه‌ی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان ده‌ستبه‌كار بووین."




