عه‌لی ته‌ته‌ر: نابێت شه‌ڕی وەکو ئەوەى حدكا و په‌كه‌كه هەڵبگیرسێته‌وه

سۆران -KDP.info- ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتی ده‌ڵێت: ده‌بێت گرژییەکه‌ی نێوان حدكا و په‌كه‌كه له‌سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان، ببڕێتەوە و چاره‌سه‌ر بكرێت؛ ده‌یشڵێت، ده‌بێت ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی پارچه‌كانی دیكه كه له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ژین، له ئاستى به‌رپرسیاره‌تیدا بن و سه‌روه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشێل نه‌كه‌ن.
(د. عه‌لی ته‌ته‌ر) به‌رپرسی لقی 10ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان له سۆران بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "شه‌ڕی كورد و كورد حه‌رامه و به خیانه‌ت له قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ین و ڕیسواى ده‌كه‌ین، له‌و شه‌ڕه‌دا كه‌س سه‌ر ناكه‌وێت و زیان به هه‌ردوو لا و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ده‌كه‌وێت، نابێت جارێكی دیكه شه‌ڕی له‌و شێوه‌یه دووباره ببێته‌وه."
(ته‌ته‌ر) گوتیشى: "ئه‌و شوێنه‌ی شه‌ڕی لێ کراوە، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌و شوێنه كراوه پێشێلكردنی سه‌روه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و پێویسته له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌تایبه‌تی له‌و بارودۆخه‌دا له هه‌ر كارێكی ورووژێنه‌ر به‌ره‌و پاشه‌وه بچین، كه ببێته هۆی خراپبوونی ناو و ناوبانگى كوردستان، چونكه كوردستان ناوچه‌یه‌كی سه‌قامگیره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و كورد بووه‌ته فاكته‌ری سه‌قامگیرى و نابێته هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ر وڵاتان، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له كێله‌شینیش كرا له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی كورددا نییه، میلله‌تی كورد زۆر هۆشیار بووه و تێگه‌یشتووه و ئاماده‌نیه شه‌ڕی براكوژی بكات و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانیش دژی شه‌ڕی براكوژین، ئه‌وه‌ش شتێكی باشه و پێشكه‌وتنێكی باشه بۆ گه‌لی كورد."
به‌رپرسی لقی 10ـی پارتی ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی پارچه‌كانی دیكه كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، له ئاست به‌رپرسیاره‌تیدا بن، نابێت سه‌روه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشێل بكه‌ن و ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان خراپ بكه‌ن و شتێكی وا بكه‌ن كه سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببنه مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر وڵاتانی جیران و ده‌بێت خۆیان له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزن، ئه‌گه‌رنا هه‌ر لایه‌نێك ئه‌مڕۆ به‌و كاره هه‌ستێت دژی به‌رژه‌وه‌ندی كورد و كوردستانه".
ڕابین شێروانی




