دووەم کۆبوونەوەی لیژنەی دەستوور لەبارەی پەیڕەو و دەستەی سەرۆکایەتییهوه دەبێت

هەولێر -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور دەڵێت، ئەمڕۆ جارێکی دیکە کۆ دەبنەوە و، کارنامەی لیژنە و دەستەی سەرۆکایەتیی لیژنەكه تاوتوێ دەکرێت.
ئەندامی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور (فرسەت سۆفی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ سهعات ١٠ لیژنەی ئامادەکردنی پرۆژەی دەستووری ھەرێمی کوردستان دووەم کۆبوونەوەی خۆی بکات."
سەبارەت بە کارنامەی کۆبوونەوەكهش (سۆفی) گوتی: "کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەبارەی دانانی کارنامە و پەیڕەوی لیژنەکەی خۆمان و دەستەی سەرۆکایەتیی ئەو لیژنەیە دەبێت."
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێویستە لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور لە ماوەی ٩٠ ڕۆژدا پڕۆژەی دەستوور ئامادە بکات بۆ ئەوەی دواتر ڕاپرسی لەبارەوە بکرێت.
بڵند ئیبراھیم




