مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ عەدنان شێخ ئیبراهیم حەقی دەكات

بۆ بنەماڵەی شێخ عەدنان شێخ ئیبراهیم حەقی
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (شێخ عەدنان شێخ ئیبراهیم حەقی)ـمان پێ گەییشت كە ڕۆژی 20ـی 5ـی 2015 لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری ئیستانبۆل كۆچی دوایی كردووە. خوالێخۆشبوو زانا و شێخی بەناوبانگی گەلی كوردستان و جیهانی ئیسلام بوو و، لەدەستدانی زیانێكی گەورەیە.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو شێخ عەدنان شێخ ئیبراهیم حەقی دەكەین. لە خودای مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بە گشت لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مەكتەبی سەرۆك




