دوو ئۆتۆمۆبیل له خوروسه‌باد و مۆڵگه‌یه‌كى داعشان له گوندى محه‌له‌بیه كرانه ئامانج

هه‌ولێر-KDP.info- به هه‌ماهه‌نگیى فه‌رمانده‌ییى هێزى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، سه‌عات 10:50 خوله‌كی ئه‌مشه‌و 27ى ئایارى 2015، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ى جه‌نگیی هاوپه‌یمانان چه‌ند مۆڵگه و حه‌شارگه‌یه‌كى داعشانی له گونده‌كانى (خوروسه‌بادى سنوورى میحوه‌رى ناوه‌ران) وه (گوندى محه‌له‌بیه) كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر به‌رزاییه‌كانى بادۆش- میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله بۆردوومان كرد و زیانی پێگه‌یاندن.
به گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، جیا له تێكشكاندنی دوو ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستى داعش‌یش له ئاكامى ئه‌و بۆردوومانانه‌دا كوژراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌ییی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، تێكشكاندنى ئه‌و ئامانجه سه‌ربازییانه له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیاریى وردى هه‌واڵگرى و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌ییى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى بووه.




