تەکسیی شارەکان لێک جیا دەکرێنەوە.. لۆگۆی تایبهتیان دهبێت

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دهڵێ: وەک وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کار دەکەین بۆ رێکخستن و جیاکردنەوەی تەکسیی شارەکان لە یەکتری.
(ئومێد محەممەد ساڵح) گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە لێداوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بۆ رێکخستن و جیاکردنەوەی ئەو تەکسیانەی لە ناو شارەکانی ھەرێم کار دەکەن، ھەروەھا لەگەڵ ئەو تەکسیانەی لە ھێڵەکانی نێوان شار و شارۆچکەکان کار دەکەن، وەزارەت لۆگۆ و لەزگەی تایبەت بە ھەریەک لەمجۆرە تەکسیانە دهدات.
(ساڵح) گوتیشی: بۆ تەکسییەکانی ناوشار، کارتی کارکردنی ساڵیانە دەردەکەین بۆ جیاکردنهوهی تەکسیی شارەکان لە یەکتری، ههڵبهت بۆ ھەر شارێک لەزگەیەکی تایبەت تەرخان دەکەین، کە بە رەنگی لەزگەکان لە یەکتری جیا دەکرێنەوە.
دەبارەی ھۆکاری دەرکردنی ئەم بڕیارەیش گوتی: ئەم بڕیارە لە دوای رێنماییی لیژنەی پەرەپێدانی ھاتوچۆی ھەرێم دراوە، بۆ ئەوەی بتواندرێت شێوازی کاری گشت تەکسییەکانی ھەرێمی کوردستان رێک بخرێت.
بڵند ئیبراھیم




