٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

والیی تیرۆریستانی داعش كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ والیی تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ كوژراوە.

بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان (عیسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "‌ئەمڕۆ چوارشەممە، والیی تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ بە ناوی (ئیبراهیم یوونس حوسێن ئەلحەمدانی) لە ئەنجامی بۆردوومانكردنی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانەوە كوژرا".

(عیسمەت) گوتیشی: "بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان، لە نێوان ناوچەی بادۆش و دەرگای شامی رۆژئاوای شاری مووسڵ بووە و، ئەو كاتەی لە شارۆچكەی تەلەعفەرەوە بەرەو مووسڵ چووە، ئۆتۆمبێلی والیی تیرۆریستانی داعشیان كردووەتە ئامانج".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار