مەشعان جبووری دەسگیر دەكرێت و دەبێت مووچەكانیش بداتەوە

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، دوای دەركردنی لە پەرلەمان و دواتر بە ساڵێك زیندانی و گێڕانەوەی سەرجەم ئەو مووچەیەی وەری گرتووە، (مەشعان جبووری) لە پەرلەمانی عێراق سزا دەدرێت.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (عادل نووری)، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ (27/5/2015)، پەرلەمانی عێراق (مەشعان جبووری)ـی دەركرد، ئەمەیش بە هۆكاری ساختەكردنی بڕوانامەی شەشی ئامادەیی كە لە سووریا ساختەی كردبوو، بۆیە ناوبراو ئەمڕۆ دوور خرایەوە، هەروەها ساڵێك زیندانی دەكرێـت، سزای ماددی دەدرێت و هەرچی مووچە و دەرماڵەی وەری گرتووە، دەبێـت بیگێڕێتەوە".
(عادل) ئەوەیش دەخاتە ڕوو، (جبووری) دوژمن و نەیارێكی سەرسەختی كورد و پێشمەرگەیش بوو.
دەیشڵێت: "لە ماوەی پێشوودا لەبەر ئەوەی هەڕەشەی دەركردنی پێشمەرگەی دەكرد، سێ جار دەمەقاڵەمان بووە و هەڕەشەی لێ كردووم".
كارزان هەورامی




