٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی بە هاوكاریی جۆراوجۆر پەنابەر و كەمداهاتەكانی بەسەر كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەردەڕەش-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپەكانی بەردەڕەش و گەویلان و هەرشەم و لە ناحیەی شیلادزێ، دەیان جۆر پێداویستییان بەسەر پەناخواز و خێزانی كەمدەرامەتدا دابەش كرد.

رۆژی 27/5/2015 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەران لە هەرێمی كوردستان، بە شێوەیەكی بەردەوام ئۆفیس و تیمەكانی دەزگا لەنێو كەمپ و دەرەوەی كەمپەكان هاوكاریی جۆراوجۆری پەناخوازان دەكەن، لەو میانەیەیشدا لە هەڵمەتێكدا لە كەمپی بەردەڕەش، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵا رێكخراوی خۆراكی جیهانی هەستا بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر 316 پەنابەر كە تازە لە خواروو و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتبوونە ناو كەمپەكە، خۆراكەكانیش بریتی بوون لە: (برنج، زەیت، نیسك، نۆك، شەكر) كە تێكڕا 52 خێزان سوودمەند بوون.
لەلایەكی دیكەوە و لە درێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بەسەر خێزانی كەمدەرامەتاندا لە هەرێمی كوردستان، بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی لە هەڵمەتێكدا لە ناحیەی شیلادزێ تیمی دەزگا هەستان بە دابەشكردنی پارسێلی خۆراك كە پێك هاتبوون لە دەیان جۆر خۆراك بەسەر 400 خێزانی كەمدەرامەتی ناحیەكەدا. هەروەها لە كەمپی هەرشەم، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بەردەوامیی دابەشكردنی پێداویستییەكان بەسەر پەناخوازانی كەمپەكەدا، هەستان بە دابەشكردنی دیاری بەسەر 150 قوتابیی كەمپەكەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار