٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەتی هەرێم بۆی هەیە پێنج ملیار دۆلار قەرز بكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، حەفتەی دادێ پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز دەكات و، بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایەیش حكوومەتی هەرێم بۆی هەیە پێنج ملیار دۆلار قەرز بكات.

سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەلەمانی كوردستان (ڤاڵا فەرید) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئامادە كراوە و، بڕیار بوو دوێنێ گفتوگۆی لەسەر بكرێت، بەڵام بۆ هەفتەی داهاتوو دوا خرا و رۆژی سێشەممەی داهاتوویش پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی ئەو پڕۆژەیاسایەوە دەكات".

(ڤاڵا) گوتیشی، بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێ پێنج ملیار دۆلار قەرز بكات كە ئەو پارەیەیش بۆ ژێرخانی ئابووری بەكار دەهێندرێت و بە هیچ شێوەیەك بۆ مووچە نابێت.
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی كردەوە، یاساكە ئەو كۆمپانیایانەی دیاری نەكردووە كە قەرزیان لێ وەردەگیرێت و حكوومەت خۆی دەستنیشانیان دەكات، بەڵام پێویستە كۆمپانیاكان ناسراو و بەناووبانگ بن.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار