پێویستە بەغدا مانگی داهاتوو ترلیۆنێك دینار رەوانە بكات

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، پێویستە بەغدا مانگی داهاتوو بە پارەی قەرەبووی مانگی چوار و پێنجەوە، بڕی ترلیۆنێك دینار بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.
ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (حاكم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەغدا رازی بووە كە پارەی قەرەبووی مانگی نیسان و پارەی مانگی پێنج بۆ هەرێمی كوردستان بە تەواوی رەوانە بكات، بەمەش رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی پڕۆژەیاسای بوودجەوە جێبەجێ دەكرێت، چونكە هەرێم پابەندە و پێویستە بەغدایش بە هەمان شێوە پابەند بێت".
(سلێڤانەیی) گوتیشی، پێویستە بەغدا بۆ قەرەبووی مانگی نیسان و پارەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی پێنج، زیاتر لە ترلیۆنێك دینار رەوانە بكات، چونكە پارەی قەرەبوو ٣٥٠ ملیارە و پارەی مانگی پێنجیش ٨٨٢ ملیار دینارە، بەڵام ئەوان هەندێك خەرجی هەیە دەیگڕێنەوە و بۆ ترلیۆنێك دینار كەم دەبێتەوە.
بڵند ئیبراهیم




