هەفتەی داهاتوو نرخی دەرمان دادەبەزێت

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتوودا پلانی دابەزانی نرخی دەرمان لە هەرێمی كوردستاندا جێبەجێ دەكرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (د. خاڵس قادر ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنەیەكی باڵا پێك هاتووە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و رێكخستنیدا و، لە سەرەتای مانگی شەشیشدا دەست دەكەین بە جێبەجێكردنی، وەكو دەستپێكیش چەند نموونەیەك دیاری دەكرێت، دوای بینینی چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە، ئەوكات بە شێوەیەكی بەردەوام درێژەی دەبێت".
(د. خاڵس) گوتیشی: "ئامانج لەو كارە یەكخستن و كەمكردنەوەی نرخی دەرمانە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دا".
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەیشی باس كرد كە، لە كاتی دابەزینی نرخی دەرمان و پابەندنەبوون بە نرخە دیاریكراوەكە لەلایەن دەرمانخانەكانەوە، ئەوكات بە گوێرەی یاسا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
نەشوان بەرزنجی




