٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نەتەوە یەکگرتوەکان: نیوەی وڵاتانی جیهان بوونەتە زاگەی شەڕکەری ئیسلامی

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info-  بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (گاردیان) لە ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، زیاتر لە نیوەی وڵاتانی جیهان چەکداری ئیسلامی و، گرووپە توندڕۆکانیان تێدا دروست بووە و، ئەوەش جێگەی تێڕامان و بایەخ پێدانە کە، هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتانی جیهان.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەوە یەکەمین جارە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێک لەسەر شەڕکەرە بیانییە ئیسلامەکان بڵاو دەکاتەوە و، ئامانجیش لێی وریاکردنەوە و، کار لەسەرکردنی وڵاتانە بۆ بەرگرتن لە هەر توندوتیژییەکی نەخوازراو.

ڕاپۆرتەکە کە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاو کراوەتەوە، تیایدا هاتووە زیاتر لە ٢٥هەزار چەکدارە تیرۆریستی بیانی لەناو ڕیزەکانی گرووپە توندڕۆکانی وەکو داعش و، قاعیدە و، شەباب و، بۆکۆ حەرامیەکاندان و، لە زیاتر لە ١٠٠ وڵاتی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕۆیشتوون.

ڕاپۆرتەکە هەروەها ئاماژەی داوە بە بەرزبوونەوەی ئەو ڕێژەیە لە (٩) مانگی ڕابردوودا بە ڕێژەی لە (٧٠%)، ئەوەشی بە هەڕەشەیەکی جییددی و، درێژخایەنی بەپەلە زانیوە لەسەر جیهان.


شیاوی باسکردنە، ئەفغانستان و، ئەفەریقا و، عێراق و سووریا ئەو وڵاتانەن کە گرووپە تیرۆریستەکان کردوویانەتە ژینگەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان، لەو بارەیەوە ڕۆژی هەینی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ دەبێتەوە بۆ تاوتووکردنی هەڕەشەکان و گیروگرفتەکانی شەڕکەرە تیرۆریستە بیانییەکان و، چۆنیەتیی بەگژداچوونەوەیان.


و/ خالید ئەحمەد
 

هەواڵی پەیوەندیدار