تیرۆریستانی داعش رۆژنامەنووسێكی دیكەیان گوللەباران كرد

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ رۆژنامەنووسێكی دیكەیان گوللەباران كرد.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش رۆژنامەنووس (عەبدولمەجید فەرید)ـیان گوللەباران كرد كە لە شاری مووسڵ لە بواری راگەیاندندا كاری دەكرد.
(رەجەب) گوتیشی، هۆكاری گوللەبارانكردنیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە تۆمەتی پێدانی زانیاری بە حكوومەت و تۆبەنەكردنیان داوەتە پاڵ.
ئەمەیش لە كاتێكدایە، پێش چەند رۆژێك تیرۆریستانی داعش دوو رۆژنامەنووسی دیكەیان گوللەباران كرد.
بڵند ئیبراهیم




