چوار قه‌نناسبه‌ده‌ستى داعش له‌ناو بران

هه‌ولێر-KDP.info- به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى, سه‌عات 08:30 خوله‌كى ئه‌مشه‌و، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان له به‌رزاییه‌كانى به‌رامبه‌ر ئاسكى مووسڵ، له میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله چوار قه‌نناس به‌ده‌ستى داعشیان له‌ناو برد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، بۆردوومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى و به مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى تیرۆریستانى داعش له میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله ئه‌نجام درا.
به گوێره‌ى زانیاریى فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، له ئاكامى بۆردومانه‌كه‌دا چوار تیرۆریستى قه‌نناسبه‌ده‌ستى داعش له‌ناو براوون و مۆڵگه‌كانیشیان خاپوور كراوه.




