لە ئهورووپا و شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا یادی 39 ساڵەی شۆڕشی گوڵان بەرز ڕاگیرا

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی 39ـیەمین ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخوازەوە، لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و دەرەوەی وڵاتیش یادی ئەو شۆڕشە بەرز ڕاگیرا و، بە گرینگییەوە ڕۆشنایی خرایە سەر پێویستیی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان و باس لە دەستكەوتە گرینگەكانی ئەم شۆڕشە كرا.
سلێمانی
بەو بۆنەیەوە و لە شاری سلێمانی، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ژمارەیەك پەرتووكی بەسەر ژمارەیەك ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسی شارەكەدا دابەش كرد. فارس نهورۆڵی گوتهبێژی ئهنجوومهنی سهركردایهتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان - سلێمانی، به ڕۆژنامهوانانی گوت، لهم ڕۆژهدا ویستمان هاوشێوهی پێشمهرگه كه ئهوان به چهكهكانیان و ئێمهیش لێره به ڕهواجدان به كتێب و هاندانی لاو و گهنجانمان بۆ خوێندنهوه، بهرهوڕووی فكری توندڕۆیی داعش ببینهوه.
پیرمام
هاوكات لە شارەدێی پیرمام لە هۆڵی شەهید (ئیدریس بارزانی) سیمینارێك بە سەرپەرشتیی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی (عومەر عوسمان) و بە ئامادەبوونی (فەریق شێروان) بۆ ژمارەیەك لە بەشداربووانی شۆڕشی گوڵان بەڕێوە چوو. لە سیمینارەكەدا بە شێوەیەكی تێروتەسەل باس لە بایەخی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان كرا.
هەروەها لە تەوەرێكی دیكەی سیمینارەكەدا شەڕی دژ بە داعش و بارودۆخی ناهەمواری عێراق و هەروەها سەردانە سەركەوتووەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی وڵات، گفتوگۆی لە بارەوە كرا.
ڕانیه
هەروەك لقی یازدەی پارتیی دیموكراتی كوردستانیش لە ڕانیە كۆڕێكی بەو بۆنەیەوە بۆ بەرپرسی لق ساز كرد. لە سەرەتای كۆڕەكەدا هەردوو شاعیری میللیی دەڤەرەكە (ئەنوەر میراودەلی) و (تەنیا ئاكۆ) چەند پارچە هەڵبەستێكی نیشتمانی و نەتەوەییان پێشكەش كرد.
دواتر بەرپرسی لق لە گوتەیەكدا تیشكی خستە سەر هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان و هەروەها ڕێكخستنەوەی ڕێكخستنەكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان و شەڕكردن لە پێناو مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان. لە تەوەرێكی دیكەیشدا باس لە دەستكەوت و گرینگییەكانی ئەم شۆڕشە و بەرەی كوردستانی و ڕاپەرین كرا.
جەختیش لەسەر ئەوە كرایەوە كە، پێویستە هەڤاڵان لەم قۆناخەی شەڕی تیرۆریستانی داعشدا، بە هەمان هەستی بەرپرسیارەتیی خۆیان هەڵسن و ئەركی نەتەوەییان جێبەجێ بكەن.
له لایەكی دیكەیشەوە و هەر بە بۆنەی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخوازەوە، لە بەردەڕەش دەزگای ڕۆشنبیریی خازر سیمینارێكی بۆ ڕۆژنامەنووس (سەعید مەموزینی) ساز كرد و تێیدا ڕۆشنایی خرایە سەر زەروورەتی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان، بەو پێیەی شۆڕشی گوڵان تەواوكەر و درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا كۆڕگێڕ باسی لە ساتەوەخت و قۆناخی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی كرد و ڕایگەیاند، لەو كاتەدا ئەركێكی قورس كەوتبووە سەر شانی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بەڵام ئیرادەی باوكی ڕۆحی نەتەوەی كورد (بارزانی نەمر) توانی سەركەوتن بە دەست بهێنێت.





