٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیژنەی دارایی‌ لەبارەی بوودجەی هەرێمەوە داوای كۆبوونەوەی لە هۆشیار زێباری كردووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی كورد لە لیژنەی دارایی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: "هەر چوار ئەندامی كورد لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نامەیەكمان ئاڕاستەی وەزیری دارایی كردووە بۆ ئەوەی لەسەر رەوشی بوودجەی هەرێمی كوردستان كۆ ببینەوە".

ئەندامی كورد لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (سەرحان ئەحمەد سلێڤانەیی)، بە ‌‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "چوار ئەندامی كورد لە لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خۆمان ئامادە دەكەین كە كاتێك رێك بخەین بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزیری داراییدا بەیەكەوە دابنیشین و لەسەر رەوشی بوودجەی هەرێمی كوردستان گفتوگۆبكه‌ین، بۆ ئەو مەبەستەیش داواكارییەكمان پێشكەش بە وەزیری دارایی كردووە تا كاتەكە دیاری بكات".

(سلێڤانەیی) ڕاشیگەیاند: "ژمارەیەك پرسیارمان ئامادە كردووە بۆ ئەوەی قسەیان لەسەر بكەین، وەكو پابەندنەبوونی بەغدا بە رێككەوتنی نێوان هەرێم و ناوەند، لە كاتێكدا كە هەرێمی كوردستان پابەندە بەو رێككەوتنەوە، بۆ ئەوەی زانیاریمان دەست بكەوێت كە ئایا هۆكارەكانی ئەو كێشانە چین،‌ سیاسین یاخود دارایین یانیش ئابوورین، ئەگەر دارایی و ئابوورین، بۆ ئەوەی بتوانین چارەیەك بدۆزینەوە، پێویستە خۆمانی بۆ ئامادە بكەین، هەروەها ئەگەر سیاسین، ئەوا دوابڕیار بۆ سەركردە سیاسییەكانمان لە هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە"‌.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار