٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئوستراڵیا: داعش تەنیا تاوانی كوشتن ئەنجام نادات، دەستدرێژیی سێكسییش دەكاتە سەر ئافرەتان

سەرچاوە: KDP.info

سیدنی-KDP.info- وەزیری دەرەوەی ئوستراڵیا هۆشیاری دەداتە كچانی وڵاتەكەی كە پەیوەندی بە داعشەوە نەكەن بە هۆكاری ئەو تاوانە سێكسیانەی كە گرووپەكە ئەنجامی دەدات.

وەزیری دەرەوەی ئوستراڵیا (جولی بیشۆب) بە "ئوستراڵیان ئەسۆشیەیتت پرێس"ـی ڕاگەیاندووە، داعش تەنیا تاوانی كوشتن ئەنجام نادات، بەڵكە تاوانی دەستدرێژیی سێكسییش دەكا و، ئافرەتە گەنجەكانی وڵاتەكەی لەم تاوانە هۆشیار دەكاتەوە.

(بیشۆب) بە پەرلەمانتارانی ڕاگەیاند كە، ئەو زۆر رەشبینە لە چارەنووسی ئەو گەنجانەی كە پەیوەندییان بە گرووپی تیرۆریستیی داعشەوە كردووە، لە هەمان كاتدا زۆر سوپاسی ئەو ئافرەتانەی كرد كە جیاواز لە ئەوانی دیكە چاودێریی منداڵەكانیان كردووە.

وەزیری دەرەوەی ئوستراڵیا دەشڵێت، "دەوڵەتی ئیسلامی كە بە داعش ناسراون، توندوتیژی سێكسییان بەكار هێناوە و، وەها ئاسان نییە تێبگەیت كە چۆن ئافرەتە گەنجەكان هەوڵ ده‌ده‌ن لە داعش دوور بكەونەوە.

دەسەڵاتدارانی ئوستراڵیا پێیان وایە، زیاتر لە 40 ئافرەتی ئوستراڵیایی پشگیری لە تیرۆرستان لە سووریا و عێراق دەكەن و، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیر بە هیواوە هۆشیاریی دا كە چی دی ئافرەتانانی وڵاتەكەی پەیوەندی بە گرووپەكەوە نەكەن.

و: خەسڕەو حەمەڕەشید

هەواڵی پەیوەندیدار