شۆڕشی گوڵان، توانیی پیلانی به‌عس بۆ له‌ناوبردنی میلله‌تی كورد له‌ناو ببات

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسی لقی 9ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "شۆڕشی گوڵان هیوا و ئاواتی خسته‌وه دڵی گه‌لی كورد؛ ئه‌و ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆیشمان، به‌رهه‌می خه‌باتی میلله‌تی كورده له شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵاندا".
سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری ناوه‌ران و به‌رپرسی لقی 9ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سه‌ربه‌ست تروانشی)، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌مڕۆ 39 ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشه پێشكه‌وتنخوازه‌كه‌ی گوڵاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، بۆیه ڕۆژێكی به‌رز و پیرۆزه له مێژووه ڕزگاریخوازانه‌كه‌ی گه‌لی كورددا، ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژه‌یه كه پارتیی دیموكراتی كوردستان بڕیاری دا شۆڕشێكی نوێ به‌رپا بكات و ده‌ست بداته‌وه چه‌ك، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد، به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كوردستان ده‌كه‌م، پیرۆزبایی له پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی گوڵان ده‌كه‌م كه له‌و كاته هه‌ره ناخۆشانه‌دا بۆ ئازادی گه‌ل و نیشتمانی خۆیان چه‌كی شه‌ره‌فیان كرده شان؛ پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه ده‌كه‌م كه زیاتر له 10 مانگه له سه‌نگه‌ردانه و شه‌ڕی تیرۆریستان ده‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كه‌ن؛ توانییان ڕووی گه‌شی وڵاته‌كه‌مان پێشانی جیهان بده‌ن و له جیاتی جیهان شه‌ڕی تیرۆریستان بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و یاده له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش پیرۆز بێ، كه توانیی به حه‌كیمانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كاندا بكات و وره‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌رز بكاته‌وه و وره‌ی دوژمن تێك بشكێنێت، هیوادارم هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان یه‌كده‌ست و یه‌كدڵ هاوكاری سه‌رۆكی هه‌رێم بن بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا كورد ببێته ده‌وڵه‌ت."
(تروانشی) گوتیشی: "شۆڕشی گوڵان له دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول هات، شۆڕشی گوڵان توانیی پیلانی ڕژێمی به‌عس بۆ له‌ناوبردنی میلله‌تی كورد له‌ناو ببات، ئه‌و ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه تێدا ده‌ژین، به‌رهه‌می خه‌باتی میلله‌تی كورده له شۆڕشی گوڵان و ئه‌یلوولدا."
ڕابین شێروانی




