٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەر پێشنیازی حکوومەت حیزبی دیموکرات و پەکەکە کۆ دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر--KDP.info-  بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران گوتی، بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر پێشنیازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەکردنی کێشەی نێوانیان حیزبی دیموکرات و پەکەکە کۆ ببنەوە و، کۆتایی بە گرژیی نێوانیان بھێنن.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان(محەممەد ساڵح) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوێنێ شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی ئێمە و پەکەکەیشی کردووە بۆ ئەوەی پێکەوە کۆ ببینەوە و، کێشەی نێوانیان چارە بکەین، هەڵبەت ھەردوولا ئامادەییمان نیشان داوە پێکەوە کۆ ببینەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدراوە."
جەختی کردەوە کە بڕیارە کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام (ساڵح) گوتی، "تاوەکو ئێستا پەکەکە نەھاتوون بۆ کۆبوونەوە و، ھەرکاتێک ھاتن کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت."
ئەو بەرپرسەی حدکا گوتیشی، ئەوان وەک حزبی دیموکراتی کوردستانی ھەموو کاتێک ئامادەیە بۆ ئەوەی لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە کێشەکە چارە بکرێت نەک بە شەر.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار