٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارە شیعەکان، بوو بە شەڕیان

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق لە کاتی دەنگدان لەبارەی وەزیرێکی نوێ بۆ حکوومەتی عێراق، ئەندامانی ڕەوتی سەدر و دەوڵەتی یاسا لێیان بوو بە شەڕ؛ لەبەر دەمەقاڵێ، کۆبوونەوەکە خرایە سەعات یەکی دوانیوەڕۆ.

(عەرەفات کەرەم) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا سەرۆکایەتیی پەرلەمان ناوی کاندیدێکی ڕەوتی سەدر بۆ پۆستی وەزیر خستە دەنگدانەوە، بەڵام دەنگی پێویستی نەهێنا و، سەرۆکی پەرلەمانیش لاری لێ نەبوو، بەڵام ئەندامانی دەوڵەتی یاسا ملیان نەدا و، داوایان کرد دەنگدانەکە ئەلکترۆنی بێت؛ ئەوە بوو ئەندامانی ڕەوتی سەدر و دەوڵەتی قانوون لێیان بوو بە شەڕ."

گوتیشی، لەبەر شەڕەکە کۆبوونەوەکەی پەرلەمانتاران بۆ سەعات یەکی دوای نیوەڕۆ دواخراوە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار