٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یونسێف: حکوومەتی هەرێم بەپێی پرەنسیپە نێودەوڵەتییەكان مامەڵەی لەگەڵ ئەو هەموو ئاوارە و پەنابەرەدا كردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نوێنەری ڕێكخراوی یونسێف لە عێراق دەڵێ، سەرەڕای قەیرانی ئابووری، حكوومەتی هەرێم بەپێی پرەنسیپی نێودەوڵەتی و بە باشترین شێوە خزمەتی ئەو هەموو ئاوارە و پەنابەرەی كردووە و، هەموو لایەك ستایشی دەکەین.

لە دیدارێكی نێوان د. دیندار زێباری جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بۆ كاروباری ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و (فیلیپ هافنیك) نوێنەری ڕێكخراوی یونسێف لە عێراق دەربارەی ڕەوشی ئاوارەكانی ناوخۆ و پەنابەران و چۆنیەتیی یارمەتیدانیان، (هافنیك) ستایشی ڕۆڵی حكوومەتی هەرێمی کرد کە ئاوەها یارمەتیی ئاوارەکانی داوە.
لەم بارەیەوە (فیلیپ هافنیك) گوتی: سەرەڕای ئەو قەیرانە ئابوورییەی هەیە، حكوومەتی هەرێم بەپێی پرەنسیپی نێودەوڵەتی و بە باشترین شێوە مامەڵەی لەگەڵ ئەو گشتە ئاوارە و پەنابەرەدا كردووە؛ ئەمەش مایەی ڕێز و ستایشی هەمو لایەكمانە.
(هافینك) هەروەها گوتی: ئێمە لە هەوڵداین بۆ ئەوەی پێداویستییەكانی ئاوارە و پەنابەران دابین بكەین بەپێی ئەو بەرنامەی بۆ ساڵی 2015 دامان‌ناوە؛ بەو مەبەستەش زوو زوو لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقیشدا کۆ دەبینەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەیش كرد كە پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و حكوومەتی عێراق ئەركەی سەر شانیان جێبەجێ بکەن و، خەمێک لە ئاوارەکان بخۆن، بەشکەم تۆزێک برینی ئاوارەکان ساڕێژ بکەنەوە و ئەركی سەرشانی حكوومەتی هەرێمیش سووكتر بکەن.

نوێنەری ڕێكخراوی یونسێف لە عێراق دەیشڵێت: یوئێن بوودجەکەی جارانی نەماوە ئاوارەکانی پێ باروبوو بکات؛ پێویستە ئەم كێشەیە چارەسەر بكرێت، چونكە تا ناوەڕاستی ساڵی 2014 تا ڕاددەیەك كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە باشی ئەركەكەكانی جێبەجێ كردووە، بەڵام لە نیوەی دووەمی 2014 تا سەرەتای 2015 یوئێن بوودجەكەی جارانی نەما و بە هۆی زۆری ژمارەی ئاوارە و پەنابەران نەیتوانی هەموو پێداویستییەكانیان دابین بكات. ئاماژەی بەوەش كرد كە بەردەوام دەبن سەرەڕای قەیرانی دارایی لە ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشكەش بە ئاوارەكان دەكرێ.

(د. دیندار زێباری) گوتی: پێویستە یوئێن بە هەموو ئاژانسەكانییەوە بەردەوام بێت لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە ئاوارە و پەنابەران، چونكە لە بارودۆخێكی سەختدا ژیان بەسەر دەبەن و حكوومەتی هەرێم بە ئیمكانیاتی سنوورداری بەردەستی درێغی نەكردووە لەم ڕووەوە.

زێباری سەبارەت بە ئەركی حكوومەتی بەغدا بەرامبەر بە ڕەوشی پەنابەر و ئاوارەكان گوتی: پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ ئەوەی حكوومەتی بەغدا یارمەتی زیاتری هەرێمی كوردستان بدات بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی ئاوارەكان و پابەند بێت بە بەڵینەكانی بەتایبەتی بۆ ئەو ناوچانەی لە دەست داعش ڕزگار دەكرێن؛ جا بەو هەموو شەڕەوە، خەڵکی زیاتریش ئاوارە دەن؛ نوێنەری یونسێف دەڵێ جا ئەمە ئەركی كۆمەڵگای نێودەەڵەتییە، چونكە شەڕ، ئاوارەییشی بە دواوەیە.

(د. دیندار زێباری) داوای كرد یوئێن و وڵاتانی كۆمەكبەخش ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و، بچن بە هانای ئاوارەکانەوە؛ حكوومەتی هەرێمیش لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ باروبووکردنی ئاوارەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار