حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: چاوەڕوانی کاتی گفتوگۆین.. حدكا و په‌كه‌كه سەنگەریان بەردا

هەولێر-KDP.info- جێگری سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له كێله‌شین تا راده‌یه‌ك ڕه‌وش ئارامه و هه‌ر دوو لا پاشه‌كشه‌یان كردووه، "هەڵبەت ئێمه وه‌ك حزبی حدكا چاوه‌ڕوانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه دابنیشین، هیوادارین بگه‌ینه رێکكه‌وتن و رێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزینه‌وه."
(حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی) جێگری سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوێنێ دوو لیژنه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان هاتنه لای ئێمه و چوونه قه‌ندیلیش، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بووه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئاماده‌یی خۆمان نیشان دا بۆ دانیشتن و گفتوگۆ و چاره‌كردنی كێشه‌كه، كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا دابێت؛ به‌ڵام په‌كه‌كه ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی تێدا نه‌بوو و نه‌یده‌ویست له‌گه‌ڵ ئێمەدا دابنیشێت، به‌ڵام به‌و سه‌ردانه‌ی دوێنێی شاندەکەی حکوومەت و پەرلەمان هه‌ڵوێستی ئه‌وانیش گۆڕاوه، دیارە کە نیشانیان داوە بۆ كۆتاییهێنان به‌و گرژییەی نێوانمان ئاماده‌یی خۆی ده‌بڕیوه بۆ دانیشتن."
(شەرەفی) زیاتر گوتی: "چاوه‌ڕوانین تا بزانین ئه‌و دوو لیژنه‌یەی دوێنێ هاتبوونه لای ئێمه، چ شوێن و چ كاتێك ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن بۆ گفتوگۆكردن؛ هەڵبەت ئۆمێد دەکەین له‌و دانیشتنه‌دا به ئه‌نجامێك بگه‌ین و ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه بڕه‌وێته‌وه، كه نه‌خوازراو بوو، به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه كه نیه‌تێكی وامان نه‌بوو ئاڵۆزییه‌كی وا دروست ببێت".
(حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی) ئاماژه‌یشی دا، ئه‌مڕۆ ره‌وش له كێله‌شین ئارامه و هه‌ر دوولا به‌تایبه‌تی په‌كه‌كه سه‌نگه‌ریان به‌رداوه و پاشه‌كشه‌یان كردووه.
رابین شێروانی




