٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هەڵمەتی ئازادکردنی ئەنبار بەرپا کرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکان ئەمڕۆ سێشەممە، هەڵمەتی ئازادکردنی پارێزگای ئەنبار  و شاری رەمادیی نێوەندی پارێزگاکەی ڕاگەیاند، کە مەبەستیانە لە چنگ داعشی دەربێننەوە.
بەپێی هەواڵێکی بەپەلەی کەناڵی ئاسمانیی عێراقی، فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکان ڕایگەیاندووە، "پرۆسەی ئازادکردنی پارێزگای ئەنبار لە چنگی چەکدارانی داعش بەرپا کرا، کە بە بەشداریی کۆی هێزە ئەمنییەکان، حەشدی‌شەعبی و چەکدارانی هۆزەکانە."
فەرماندەییەکە جەخت دەکاتەوە، هێزەکانی عێراق لە پڕۆسەی پاککردنەوەی ناوچەکانی دەوروبەری بێجییش بەردەوام دەبێ."
زریان زیاد 

هەواڵی پەیوەندیدار