دوو وه‌زیرى نوێ سوێندى یاسایى ده‌خۆن

به‌غدا-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌ینێت، له دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌ك خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌میان بۆ ده‌كرێت و، دوو وه‌زیریش سوێندى یاسایى ده‌خۆن .
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق (د. ئه‌شواق جاف) بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوتى: "ئه‌مـڕۆ سێشه‌ممه سەعات (11)ـى پیشنیوه‌ڕۆ دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ست پێ ده‌كات كه دانیشتنى ژماره (41)ـى خولى یاسادانانى دووه‌مه له ساڵى یه‌كه‌مى پەرلە‌مان."
(د. ئه‌شواق) گوتیشى "له كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌دا هاتووه سه‌ره‌تا وه‌زیرى پیشه‌سازى و، هیی سه‌رچاوه‌كانى ئاو، هەردووکیان سوێندى یاسایى ده‌خۆن؛ دواتر ده‌نگدان ده‌بێت بۆ پڕۆژه‌یاساى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراق، له دواى ئه‌وه ڕاپۆرتى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى ده‌بێت له‌باره‌ى كارى لیژنه‌كه.
ئه‌وئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى، خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى پشووه فه‌رمییه‌كان ده‌كرێت و، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌میش بۆ دوو پڕۆژه‌یاسا ده‌كرێت؛ یه‌كه‌م، پڕۆژه‌یاساى هه‌مواركراوى پێنجه‌م له یاساى كۆمپانیاكانى گشتى ژماره (22)ـى ساڵى 1997، دووه‌مینیش، پڕۆژه‌یاساى گرێبه‌ستى نێوان وڵاتان ده‌بێت.
نه‌شوان به‌رزنجى




