عه‌بادی: پێكهاته‌كانی عێراق له هه‌ركاتێكی دی زیاتر یه‌كگرتوون

به‌غدا-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێ، ئێستا عێراق له هه‌ر كاتێكی دی له دابه‌شبوون دوورتره؛ ده‌یشڵێت، داگیركردنی زیاتر له ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه، عێراقییه‌كانی زیاتر یه‌كخستووه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی لێیان ده‌كرێ.
ئه‌و له دیمانه‌یه‌كی كه‌ناڵی 'بی بی سی'دا ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه زیاتر گوتی، ڕه‌نگه تا به‌ر له ساڵێكیش پرسی دابه‌شبوونی عێراق له‌بارتر و به‌هێزتر بووبێ، به‌ڵام ئێستا له هه‌ر كاتێك زیاتر عێراقییه‌كان یه‌كگرتووترن.
(حه‌یده‌ر عه‌بادی) هاوكات گوتی، هه‌ماهه‌نگیی نێوان حكوومه‌ته‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئازادكردنی مووسڵ و ڕاوه‌دوونانی ڕێكخراوی داعش ده‌ستی پێكردووه، بێگومان ئه‌مه به پشتیوانیی ئسمانه‌هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌بێ و، بۆ به‌رپاكردنی هێرشی ڕزگاركردنیشی سه‌عاتی سفر دانراوه، ئه‌وه‌یش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه تا ڕزگاركردنه‌كه هێنده‌ی پێنه‌چێت.
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی ئێرانیش ده‌ڵێ، هه‌ڵوێستی ئێران له پشتیوانیكردنی حكوومه‌تی عێراقی له جه‌نگی دژ به ڕێكخراوی داعشدا، له باوه‌ڕی ئێرانییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه به‌وه‌ی كه ئه‌و ڕێكخراوه هه‌ڕه‌شه‌ی جیددین به‌سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانیانه‌وه.
داوایشی له وڵاتانی كه‌نداوی عاره‌بی كرد كه هاوشێوه‌ی ئێران، مامه‌ڵه له‌ه‌گڵ داعشدا بكه‌ن و بزانن كه مه‌ترسیێكی ڕاستینه‌یه بۆ ئه‌وانیش، بۆیه پێویست ده‌كا له ڕووی سیاسی، چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازییه‌وه پشتیوانمان بن.
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌رچی ئێمه ئێستا به هه‌موو هێزێكه‌وه دژ به داعش ده‌جه‌نگین، به‌ڵام به ئاراسته‌ی كه‌نداو پاڵیان ده‌نێین، بۆیه پێویسته له‌و مه‌ترسییه تێ بگه‌ن.
(عه‌بادی) گوتیشی، كه‌وتنی ڕه‌مادی ته‌كتیكێكی میحوه‌ریی داعش بووه و هاووڵاتیانی به‌غدایش دڵنیا ده‌كاته‌وه كه شاره‌كه‌یان ئارامه و پشتێنه‌ی ئه‌منییه‌كه‌یشی فراوانتر كراوه، بۆیه ده‌كرێ بێخه‌م بن.
زریان زیاد




