٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش ١٠ چەكداری خۆی گوللەباران كردن.. شەشیان سەركردەن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لەسەر رەخنەگرتن و هەبوونی كێشە لەسەر پۆست، ١٠چەكداری خۆیان گوللەباران كردوون، كە شەشیان سەركردە بوون.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تیرۆریستانی داعش ١٠چەكداری خۆیان گوللەباران كردوون كە شەش لەوانە لەناو ئەو رێكخراوە تیرۆرستییەدا سەركردە بوونە".
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، هۆكاری گوللەبارانكردنیشیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە رەخنەیان گرتووە و كێشەیان لەسەر پۆست هەبووە.
ڕوونیشی كردەوە، ئەو تیرۆریستانە لە سەربازگەی داعش لە ناحیەی گەیارەی باشووری مووسڵ، دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای شەرعی گوللەباران كراون.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار