٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زێرەڤانی، داعشیان كردە ئامانج و زیانێكی زۆریان پێ گەیاندن

سەرچاوە: KDP.info

كەسكێ-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕایگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگەی زێرەڤانی گردبوونەوەی ژمارەیەك داعشیان لە مۆڵگەیەكی تیرۆریستاندا كردە ئامانج و بە هەماهەنگییش لەگەڵ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، توانرا مۆڵگەیەكی تیرۆریستان لە ناوچەكەدا خاپوور بكرێت و زیاتر لە 10 داعشیش كوژران.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی موقەدەم (دڵشاد مەولوود) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سەعات 6 و 30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ، ژمارەیەك تیرۆریست لە كارگەی غازی نزیك دووڕێیانی كەسكێ كە دەكەوێتە باكووری گوندی (عاشق)، لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە كۆ ببونەوە بۆ ئەوەی پیلانی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی دابڕێژن، لە كاتی كۆبوونەوەكەیشدا، هێزەكانی پێشمەرگەی سوپای یەكی زێرەڤانی بە دۆشكە تیرۆریستانی داعشیان كردە ئامانج و زیانێكی زۆریان پێ گەیاندن".

(دڵشاد) گوتیشی: "بە هەماهەنگیی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆردوومانی كارگەكەیان كرد و سەرجەم ئەو تیرۆریستانەی لە شوێنی ئامانجە سەربازییەكە بوون، لەناو بران و ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و هامەر و چەكی مامناوەندیی داعشیش سووتێندران".

هەواڵی پەیوەندیدار