٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەكەكە رێگەی لە ڕەوەند و كۆچبەرانی سنووری كێلەشین گرتووە

سەرچاوە: KDP.info

پەكەكە رێگەی لە ڕەوەند و كۆچبەرانی سنووری كێلەشین گرتووە

سیدەكان-KDP.info-  تا ئێستا ئاڵۆزییەكانی سنووری كێلەشین بەردەوامن و، دوو رۆژە حدكا و پەكەكە لە كێلەشین سەنگەریان بەرانبەر بە یەكدی گرتووە و، په‌كه‌كه‌یش رێگە نادا كۆچبەران هاتوچۆ بكەن و ناهێڵیت كەس بەو سنوورەدا تێپه‌ڕ ببێ.

سەرچاوەیەك لە ئاساییشی شارەدێی سیدەكان، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێستا رەوشی كێلەشین تا ڕادەیەك ئارام بووەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا تا ئێستا هەر دوو پارتیی كرێكارانی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران سەنگەریان بەرانبەر بە یەكدی گرتووە".


ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: "رەوشی  كۆچبەران زۆر خراپ بووە و پەكەكە رێگە نادەن هاتوچۆ بكەن، ئێمەیش چاوەڕوانی ئەوەین كێشەی ئەو دوولایەنە چارە بكرێت، بۆ ئەوەی كۆچبەران بتوانن كاری خۆیان بكەن".

(حەدۆ مەحموود)ی كۆڵەبەر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "ئێمە وەك ئەو كاسبكارانەی لە سنووری كێلەشین كاری كۆڵەبەری دەكەین، بە هۆی دروستبوونی ئەو ئاڵۆزیانەی نێوان پەكەكە و حدكاوە، كارەكەمان پەكی كەوتووە و ڕەخنەی توند لەو دوو حزبە دەگرین".

رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار