شرۆڤه‌كارانی ئه‌مه‌ریكایی: چاره‌ی سیاسیانه له عێراق و سووریا كلیلی به‌زاندنی ڕێكخراوی داعشه

نیویۆرك-KDP.info- شرۆڤه‌كارانی سیاسیی ئه‌مه‌ریكایی ده‌ڵێن، چاره‌ی سیاسیانه له عێراق و سووریا كلیلی به‌زاندنی ڕێكخراوی داعشه له عێراق و شام.
توێژه‌ری كاروباری ده‌ره‌وه(گایدن ڕوز) له به‌رنامه جی پێ ئێسه‌كه‌ی (فه‌ریدا زه‌كه‌ریا)دا كه له سی ئێن ئێن په‌خش و بڵاو ده‌بێته‌وه، ده‌ڵێ، ''نائاماده‌یی به‌رجه‌سته‌یی سیاسی پاڵنه‌ری ڕێكخراوگه‌لی توندڕۆ و دوژمنكارانه‌ی هاوشێوه‌ی داعشه بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ی كه له ئێستادا پێی گه‌یشتوون.''
به‌ڵام هه‌رچی (ده‌یڤد میلیباند)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بووه ده‌ڵێ، ''پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تیی پێكهاته‌كانم بینی كه نوێنه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق ده‌كه‌ن، به راشكاوی پێیان گوتم، خه‌ڵكی پێكهاته‌ی سوننه له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌دان، به‌عسییه‌كانی پێشوو یان ڕێكخراوی داعش.''
(ده‌یڤد میلیباند) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''نائاماده‌یی نوێنه‌ری شه‌رعیی سوننه، كه ده‌بێته هۆی بیناكردنی متمانه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، به ڕوونی دیاره كه كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر لاوازكردنی جه‌نگان دژ به داعش.''
لای خۆیشییه‌وه (دانیێل بلیتكا) كه جێگری سه‌رۆكی په‌یمانگای ئه‌مه‌ریكایه گوتی، ''بێویژدانییه كه بێت و پاشه‌كشه‌مان له عێراق له ساڵی 2011 به شكست ناو ببه‌ین، ئێمه نه‌دۆڕاوین، كاتێكیش عێراقمان جێهێشت سوننه و شیعه به شێوه‌یه‌كی باش پێكه‌وه ده‌ژیان.. پاش ئه‌وه كه ڕێكخراوه توندڕۆكان سه‌ریانهه‌ڵدا هه‌ڕه‌شه‌ن به‌سه‌رمانه‌وه.. ڕه‌نگه هه‌ندێ باوه‌ڕیان وا بێ كه، ئه‌م پرسه پێوه‌ندیێكی به ئێمه‌ی ئه‌مه‌ریكاییه‌وه نییه، به‌ڵام له ڕاستیدا بره‌وسه‌ندنی ڕێكخراوه‌كانی وه‌ك داعش، به‌ره‌ی نوسره و قاعیده و هی دیكه‌یش، دواجار ده‌گه‌نه سه‌رمان.''
زریان زیاد




