٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

باشیك..پێشمەرگە داعشی مووشەكباران كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەڵێ، "دوو رۆژە لە میحوەری باشیك داعش مووشەكباران دەكەین و، لە ئێستایشدا هەواڵمان هەیە كە داعش لە میحوەرەكەدا لە پاشەكشەدایە".

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك (سەلام وەرتی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لە ‌دوو ڕۆژی ڕابردوودا بارەگاكانی داعش وێران كراون و پێشمەرگەیش لە دوورەوە مووشەكبارانی داعش دەكات، بەشێكی زۆری ئەو هێرشانەی پێشمەرگەیش ئەنجامیان دەدات، ئامانجی %100 پێكاوە، هەر بۆیە لە بەشێكی زۆری باشیك داعش پاشەكشەی كردووە و، ئەو هێرشانەی ئەنجامیشی دەدەن، بە شێوەی پچڕپچڕە و توانای هێرشی فراوانیان نییە، چونكە جگە لەوەی ناتوانن هێرش بكەن، لە هەمان كاتدا پێشمەرگە نەخشە سەربازییەكانی تێك داون و نەخشەی سەربازیی پێشمەرگەیش بەرانبەر بە داعش گۆڕاوە".
گوتیشی: "چەكێكی باش لە دەست پێشمەرگەدایە و پێشتر ئەو چەكانەمان لە دەستدا نەبووە، بەڵام ئێستا دەتوانین لە مەودایەكی دوورەوە بیانكەینە ئامانج و هێزەكانیان تەفروتوونا بكەین".
(سەلام وەرتی) ئەوەیشی خستە ڕوو، "هەواڵمان هەیە كە داعش لە میحوەری پێشەوەی جەنگ پاشەكشەی كردووە و چوونەتە دواوە، بەڵام پێشمەرگە بە بەرنامە دەچێتە پێشەوە و ئاگاداری پیلانەكانیانین".
كارزان هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار