٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی دەستوور بڕیاری دانانی كارنامەی كاركردنی بۆ دەستوور دەركرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی لەگەڵ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستاندا كۆ بوونەوە، لیژنەی ئامادەكاری پڕۆژەی دەستووری كوردستان بۆ راپرسی، راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و بڕیاری دا بە زووترین كات كارنامەی كاركردن دابنێت و سەعات (١٠)ـی بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوویش دووەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.

ئەمەیش دەقی راگەیاندراوەكەیە:
لیژنەی ئامادەكاری پڕۆژەی دەستووری كوردستان بۆ راپرسی، سەعات (١١)ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (٢٥/٥/٢٠١٥) بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، لە تەلاری پەرلەمان كۆ بووەوە.
دوای پیرۆزبایی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان لە لیژنەكە و روونكردنەوەی گرینگی و كاری لیژنەكە، دواتر دەستەی سەرۆكایەتی دانیشتنەكەی جێ هێشت و لیژنە یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا، تێیشیدا بڕیار درا بە دروستكردنی لیژنەیەك بە مەبەستی نووسین و دانانی كارنامەیەك بۆ شێوازی كاركردنی لە نزیكترین كاتدا، بە جۆرێك كە میكانیزمی بەڕێوەبردنی لیژنەكە و كات و شوێنی كۆبوونەوەكان و ئالییەتی گفتوگۆ و مامەڵەكردنی لەگەڵ راگەیاندن و دوكیومێنتكردن و شێوازی داڕشتن و نووسینەوەی ماددەكان دیاری بكات.
هەروەها بڕیار درا كە رۆژی پێنجشەممە سەعات (١٠)ـی بەیانی لە پەرلەمان لیژنەكە كۆ ببێتەوە بە مەبەستی گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی پەیڕەوەكە.
لیژنەی ئامادەكاری پرۆژەی دەستووری كوردستان بۆ راپرسی
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار