داوا لە كورد دەكرێت جارێ لە رێگەی كەركووكەوە نەچنە بەغدا

خورماتوو-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو دەڵێ، "ئەمڕۆ رێگەی كەركووك بۆ بەغدا كرایەوە، بەڵام داوامان كردووە كوردەكان جارێ بەو رێگەیەدا هاتوچۆ بۆ بەغدا نەكەن".
بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، "ئەمڕۆ رێگای نێوان كەركووك بۆ بەغدا كرایەوە كە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە سەرپەرشتی دەكرێت و تا سێ رۆژ تەنیا رێگا بە ئۆتۆمبێلی بچووك دەدرێت هاتوچۆ بەو رێگەیەدا بكەن و، دواتر رێگا بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەدرێت هاموشۆ بكەن".
راید (فارووق) گوتیشی، "لە ئێستادا داوامان كردووە كوردەكان بەو رێگەیەدا هاتوچۆ نەكەن تاوەكو بە تەواوەتی بۆمان دەردەكەوێت كە رێگاكە مەترسیی بۆ سەر هاووڵاتیانمان دروست ناكات".
بڵند ئیبراهیم




